بەمەبەستی ئاشنابون بە تەکنەلۆژیای زیندەوەرە وردەکان سمینارێکی تایبەت لە کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی بەڕێوەچوو.
وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: لەهۆلی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی سمینارێکی تایبەت دەربارەی تەکنەلۆژیای زیندەوەرە وردەکان لەلایەن دکتۆر بهمن بهرام نژاد مامۆستا لەزانکۆی سنە ئەنجامدر کەتایبەت بوو بە تازەترین جۆری تەکنەلۆژیای زیندەوەرە وردەکان ئەم جۆرە ماددەیە بۆ کەرتی کشتوکاڵی و پەلەوەر بەکاردێت کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و لە کێڵگە پەلەوەریەکان بەکاردێت و سودی باشی بەو کەرتە گەیاندووە.
راشیگەیاند: ئەو مادەیە بۆ کێڵگە پەلەوەریەکان ئێستا بەکاردێت وادەکات تامی خواردنی مریشک خۆشتر بکات بۆنساری نەهێڵێت بەشێوەیەکی تەندروست بەرهەم بێت و ڕێگری دەکات لە هۆرمۆنی زیانبەخش و کار لەسەر سروشتی بونی پەلەوەرەکان دەکات و هیچ زیانێک بە هاوڵاتیان ناگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشدا ئەم جۆرە ماددەیە دەستکەوتێکی زۆر باشە بۆ کەرتی کشتوکاڵ چونکە وادەکات بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەباشی مادە خۆراکیەکان لەزەویەوە وەربگرن وە بەرگری نەخۆشی زیاتر دەکات.