بەڕێوەبەری لقی سلێمانی مارسیدس بێنز سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکردو لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبونەوە.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمپانیای مارسیدس بێنز، تەکیدکرایەوە لەسەر چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەکانیان و ھاوکاریکردنی ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس بێنز.
بێرنارد دۆڵنک، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی مارسیدس بێنز سوپاسی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیکرد بۆ ئەو پێشوازیەی کردیان. رایگەیاند: ئێمە لەشاری سلێمانی بە نوێترین شێواز و پێشکەوتوترین سەنتەری چاکردن خزمەت بە کڕیارانمان دەکەین و ھەمو کێشەو گرفتێکی ئۆتۆمبێلەکانمان بەخێرای چارەسەر دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا: ھەمو جۆرە مۆدێلێکی مارسیدس بێنز ئامادەیە، بڕیارمانداوە ئەو بازرگانانەی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەندامن گەر بیانەوێت ئۆتۆمبێلی مارسیدس بکڕن ئەوا داشکاندنیان لە نرخدا بۆ دەکرێت.
جەختی لەوە کردەوە ھەمو جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس لەئێستادا بەپێی جۆری شەقامەکانی عێراق و کەشوھەوا بەپێی خواستی ھاووڵاتیان دروستکراوە و باشترین جۆری پاراستنی شۆفێر و سەرنشین بەکارھێندراوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لەکاتی ھەر کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکاندا گەورەترین سەنتەری خزمەتگوزاری و چاککردن لەسلێمانی ئامادەیە کە راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای مارسیدس بێنز سەرپەرشتی دەکرێت و ئۆتۆمبێلەکان چاک دەکرێنەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرکانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: پێویستە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل تەنھا چاویان لەسەر ھێنانی ئۆتۆمبێل نەبێت بەڵکو گرنگی زیاتر بدەن بە ھێنانی بەشێک لەکارگەکانیان بۆئەوەی بتوانن لێرە بەرھەم بھێنن و دەرفەتی کار زیاتربکەن بۆ گەنجانی ھەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند: پشتیوانی تەواوی ئەو کۆمپانیایانە دەکەین کەھەوڵی ھێنانی کارگەدەدەن چونکە لەئێستادا حکومەت پشتیوانی تەواوی بەرھەمی ناوخۆی دەکات.