به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌کانه‌وه له‌سوریا زۆربه‌ی هاوڵاتیانی سوریا له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن، ڕۆژانه چه‌ند کاتژمێرێک پێویسته چاوه‌ڕێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواردن.
له‌ڕاپۆرتێکی سایتی جه‌زیره‌دا باس لهبڵاوبنهوهی هه‌ژاری له‌سوریادا کراوه، له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، به‌شێکی زۆری هاوڵاتیانی سوریا له‌ژێر هێڵی ههژاریهوهدانو نرخی شتومه‌ک زیاتر له‌سێ جار بهرزتربوهتهوه له‌نرخی ئاسایی خۆی.
هاوکات نرخی لیره‌ی سوری به‌رامبه‌ر به‌دۆلار که‌مترین ئاستی له‌مساڵدا تۆمارکردووه‌و هێشتاش له‌دابه‌زیندایه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه هاوڵاتیانی سوریا ڕۆژانه له‌لێواری مه‌رگدا چه‌ند کاتژمێرێک چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی نانێک ده‌بن بۆ خێزانه‌کانیان.
چاودێرانی ئابوریش پێیان وایه، هه‌رچه‌نده هاوکاری مرۆیی ڕه‌وانه‌ی سوریا کراوه به‌ڵام له‌ئاستی پێویستا نیه‌و ڕێکخراوه مرۆییه‌کان وه‌ک پێویست به‌ده‌م ئه‌و قه‌یرانه‌ی سوریاوه نه‌چون.