نرخی زێڕ لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا دابەزینی تۆمار کرد

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار، نرخی زێڕ لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا دووەمین داکەوتنی هەفتانەی لەسەر یەک تۆمارکرد.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکان بە رێژەی 0.98% بۆ 1828.45 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، هەروەها لە گرێبەستە داهاتووەکانیشی بۆ مانگی داهاتوو بە رێژەی 1.16% بۆ 1829.90 دۆلار دابەزی.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار، لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەفتانەدا بەرزبووەوە، بە جۆرێک پێنوێنی دۆلار بە رێژەی 60% بۆ 90.78 خاڵ بەرزبووەوە، ئەوەش بووە فشار لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ.

لە لایەکی دیکەوە قازانجی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ بەرزترین ئاستەکانی 10 مانگی رابردووی نزیکبووەتەوە.

لەبارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە رێژەی 3.1% بۆ 24.74 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، پلاتین 3.6% بۆ 1078.21 دۆلار و پلادیۆمیش 0.7% بۆ 2391.77 دۆلار دابەزین.