وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و تێیدا هاتووه: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بڕیارمان دا بە ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بریاری نوێ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كراوه، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: