كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل پشكی‌ خۆی‌ له‌ كێڵگه‌كانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌، ده‌فرۆشێت

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ ئیتیحادی‌، ئاشكرایده‌كات، نامه‌یه‌كی له‌ كۆمپانیای‌ “ئیكسۆن مۆبیل” پێگه‌یشتووه‌‌و تیایدا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌نیازن پشكی‌ خۆیان له‌ كێڵگه‌ی‌ (رۆژ‌واوی‌ قڕنه‌) له‌ پارێزگای‌ به‌سره‌، بفرۆشن.
عه‌بدولمه‌هدی‌ عوبێدی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ ئیتیحادی‌، له‌ په‌راوێزی‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند:”كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل نامه‌یه‌كی بۆ كۆمپانیای نه‌وتی‌ باشوور سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ناردووه‌‌و تیایدا نیازی‌ خۆی‌ بۆ فرۆشتنی‌ پشكی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ كێڵگه‌ی‌ باكووری‌ قرنه‌ له‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ خستووه‌ته‌ڕوو”.
روونشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نامه‌كه‌ی‌ كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل تاوتوێ ده‌كات، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ زۆر روون نییه‌‌و په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ی‌ هونه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌.