جەزای سەید مەجید: بەڵێنەکەمان بۆ ڕاگرتنی پرۆژە نایاساییەکەی تانجەرۆ بردەسەر


بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەسلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”دوای دوو جار سەردان و ئاگاداکردنەوەی ئەو کەسەی کە نیازی بوو لەدەرەوەی یاسا چەند مەخزەنێک لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی دروست بکات، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١٢  لایەنی پەیوەندیداری حکومیم ڕاسپارد و شوێنەکەیان تەخت کرد”.
 
جەزای سەید مەجید بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەسلێمانی لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە رۆژی دووشەممە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ سەردانی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆم کرد بۆ ڕێگریکردن لەکاری زیادەڕەوی کە تیایدا لەلایەن کەسانێکەوە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی یاسایی هەستاون بەدروستکردنی چەند گۆگایەک، ئەمە لەکاتێکدا سێ ڕۆژ بەر لەئێستاش سەردانی هەمان جێگەم کرد”.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌
 
 بەڵێنەکەمان بۆ ڕاگرتنی پرۆژە نایاساییەکەی تانجەرۆ بردەسەر

دوای دوو جار سەردان و ئاگاداکردنەوەی ئەو کەسەی کە نیازی بوو لەدەرەوەی یاسا چەند مەخزەنێک لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی دروست بکات، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١٢  لایەنی پەیوەندیداری حکومیم ڕاسپارد و شوێنەکەیان تەخت کرد.

لێرەوە جارێکیتر ڕایدەگەیەنم و جەخت لەوە دەکەینەوە ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین کە مەبەستی داگیرکردنی زەویەکانی شاری سلێمانی بێت و ئەو عەیامە گوزەشت هەر کەسێک لە دەرەوەی یاسا و بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی حکومی هەرچی ویست ئەنجامی بدات، جا ئەوکەسە هەر کێ بێت، دەبێت هەست کردن بە بەرپرسیاری وامان لێبکات خاک و هاوڵاتیانی خۆمان خۆش بوێت، هەروەها لەو پێناوەشدا یەکێتیی و مەڵبەندەکەتان تا ئەوپەڕی هاوکار و پاڵپشتی کاری چاکەیە کە مەبەست لێی قازانجی گشتی بێت.

جەزای سەید مجید
لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی