نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستیدا ماوەتەوە

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 10-1-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 99 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 52 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی (ئۆپیك پڵەس) لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا و بڕیاری حكومەتی سعودیە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

ساڵی ڕابردو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر نەوت كەم بووەوە بە ڕێژەیەك نرخەكەی بۆ خوار سفر دابەزی، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی كاریگەری ڤایرۆسەكە لەلایەك و خواست لەسەر نەوت لەلایەكی دیكە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.