جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ بەربونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دیناری عێراق زیان بە كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم گەیشتووە.
نازم عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی زۆرینەی پێداویستی كێڵگە پەلەوەریەكان لەبازاڕدا نرخیان بەرزبووەتەوە كە هۆكارەكەی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا، زیانێكی زۆر بەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەریەكان كەوتووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد: پێداویستیی كێڵگە پەلەوەرییەكان وەك ڤیتامین، دەرمان، ڤاكسین و عەلەف، لەدەرەوە بەدۆلار دەكڕدرێت و بەوهۆكارەش خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەبڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار زەرەرمەندبوون.