کۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو



سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/٥ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  گفتوگۆکردن لەبارەی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەرووی  بازرگانان و خاوەنکاران دەبێتەوە، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
 
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.