ئاسیاسێڵ دڵنیایی دەداتە بەشداربووانی هیچ گۆرانکارییەک لە نرخدا روونادات

لە راگەیاندراوێکدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دڵنیای دەداتە بەکارهێنەران و بەشداربووانی خۆی، کە گۆرانکاری لە بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا کارناکەتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ و هیچ گۆرانکارییەک لە نرخدا روونادات. 

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، کە هەندێ پەیج لە سۆشیال میدیا هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاو کردۆتەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەبێت بێ هیچ گۆرانکارییەک و هەر بە دیناریش دەبێت. 

راشیگەیاند، بەشداربووان لە هەموو شۆپ و بنکەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بە هەمان نرخەکانی  جێگیرکراوی پێشوو دەتوانن کارت بەدەست بهێنن و گۆڕانی بەهای دۆلار و دینار کار ناکتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ.