به‌ پێی ڕێشنوسی بودجه ‌هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات


وەك لە میدیاكانی عێراق بڵاو كرایەوە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021 گەیشتووەتە پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێكردنی و دەنگدان لەسەری، بەپێی پڕۆژەكە قەبارەی بودجەكە 93 ترلیۆن و 159 ملیار 954 ملیۆن 484 هەزار دینارە.
هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات
وەك لە رەشنووسەكەدا هاتووە، نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار و قەبارەی هەناردنی رۆژانەی نەوت سێ ملیۆن و 250 هەزار بەرمیلە بە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستان و نرخی دۆلاریش تیایدا بە 1450 دینارە و هەموو داهاتێك بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.

خەرجییەكان بریتییە لە 164 ترلیۆن و 206 ملیار و شەش ملیۆن و 155 هەزار دینارە، لەوانە 120 ترلیۆن و 557 ملیار 692 ملیۆن 591 هەزار دینار وەك بودجەی بەكارخستن و قیستی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بریتییە لە 14 ترلیۆن 761 ملیار 959 ملیۆن 950 هەزار دینار.

كورتهێنان لە بوجەكە 71 ترلیۆن و 46 ملیار 51 ملیۆن و 671 هەزار دینارە، هەرێمی كوردستان بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات.