بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان، بڕگەی دابەزاندنی بەهای دینار لە بەرامبەر بەهای دۆلار لەنێو پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2021 رەتدەكەنەوە.
مازن ئەلفەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان رایگەیاند” پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 کە بڕیارە ئەمڕۆ رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بڕیاریانداوە، ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار رەتبکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە،”پڕۆژە یاسای بودجە پێویستی بە زیاتر لە 40 رۆژە بۆ ئەوەی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ بکرێت”.
جێگەی باسە، بانکی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 1450 دینار دەستنیشانکردووە، لە بری 1190 بۆ هەر دۆلارێک،راشیگەیاندووە كە نرخەکە گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.