بازرگانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران زیادده‌كات و لەگەڵ سوریاو ئوردنیشدا رایدەگرێت

وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، زۆرترین ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌  دراوسێدا له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێراندایه‌، له‌ئێستاشدا ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ سوریادا ڕاگیراوه‌.
تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عێراق، له‌زاری‌ (عه‌لی‌ هاشم) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان، له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ عێراق، له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ (ده‌) ملیار‌و (850) ملیۆن دۆلار‌و له‌گه‌ڵ ئێراندا، گه‌یشتووه‌ته‌ (پێنج) ملیار‌و (500) ملیۆن دۆلار، وتیشی‌:”ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌ساڵی‌ ڕابردوودا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (440) ملیۆن دۆلار، له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا گه‌یشتووه‌ته‌ (681) ملیۆن دۆلار”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا ئالوگۆڕی‌ بازرگانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سوریا‌و ئوردندا وه‌ستاوه‌.