لایڤ موزیك قەدەغە كرا و سەرپێچیكارانی سزای توند دەدرێن


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر كافتریایەك لەشەوی سەری ساڵدا لەسلێمانی لایڤ موزیك ئەنجام بدات غەرامە دەكرێت.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، لەشەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەر كافتریا و شوێنێكی گەشتیاری لایڤ موزیكی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای 10 ملیۆن دینار دەدرێت.

وتیشی”جگە لەو سزا مادییە، شوێنەكەشی بۆ ماوەی یەك مانگ دادەخرێت”.

ئاشكراشیكرد، بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ خۆپارێزی و ڕێگریكردنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.