پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان رۆمانیا و هەرێم دروستدەكرێت

بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەك لە بەرێوەبەرە گشتییەكانی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەرەو وڵاتی رۆمانیا بەرێكەوتن و چاوەڕوان‌ دەكرێت لەو سەردانەیاندا چەند یاداشتێكی لێكگەیشتن لەنێوان سلێمانی و هەرێمەكانی رۆمانیادا ئیمزا بكرێت سەردانە كە لەسەر بانگێشتی رۆمانیا و بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجام دەرێت، بەمەستی دروستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری رۆمانیا و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لەبوارەكانی وەبەرهێنان و خوێندنی باڵاو پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا. 
پێشتر رۆمانیاكان لە سەردانەكانیاندا بۆ سلێمانی ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو بۆ كردنەوەی چەندین لقی كارگەكانیان لە سلێمانی لەوانە دروستكردنی تراكتۆری كشتوكاڵی و خۆشەكردنی پێستەی ئاژەڵ و پێ‌ دەچێت لەم سەردانەی پارێزگاری سلێمانیدا بۆ ئەو وڵاتە ئەو بابەتە رێكەوتنی كۆتایی لەبارەوە بكرێت.