وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەك ڕێكاری نوێ بۆ ڕێگری لە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك ڕێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و هاتوچۆش بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهان قەدەغەدەكات.



ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم به‌یانی ژماره‌ 57ی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكەدا.



بەشێك لە بڕیارەكان:



– قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).



– قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانی ناویان هاتووه‌، جگه‌ له‌ نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان و شانده‌ فه‌رمییه‌كان.



– ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.



– ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به‌ڕووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.



– هه‌موو گردبوونه‌وه‌ و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.



– سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە.