بانکێكی عیراقی داوای لە سەرجەم لقەکانی كردوه كه له‌مه‌ودوا دۆلارێک بە هه‌زار و 460 دینار، واته 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینار بفرۆشن.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم لقەکانی كردووه، بانکی رافیدەین-ی عیراقی رایگه‌یاندوه لە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2020ه‌وه لەبری هه‌زار و 190 دینار بۆ نرخی یەک دۆلار، پشت بە نرخی نوێ ببەستن کە هه‌زار و 460 دینارە.
ئەوەش ئەو نرخەکەیە کە بانکی ناوەندیی عیراق دیاریکردوە و نرخی 100 دۆلاری بۆ نووسینگەکانی فرۆشتنی دۆلار بە 146 هەزار دینار به‌رزكردووه‌ته‌وه.
وەک چارەسەرکردنی بەشێک لە قەیرانی ئابووریی، حکومەتی عیراق پەنای بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار برد و ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە و بڕیاره‌كه نرخی کاڵا و شمەکی گران کردووە.