لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوەیەكی فراوان لە نێوان بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان و قایمقایمی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كشتوكاڵ و ڤێرتێرنەری و كوالێتی كۆنترۆڵ و چاودێری بازرگانی و ژوری بازرگانی ئەنجامدرا.
لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان ڕایانگەیاند كە ئەوان پابەند دەبن بە نرخی پێش مانگی ڕەمەزانەو و داواشیانكرد حكومەت و لایەنە پەیوەندی دارەكان هاوكاری ئەو بازرگانانە بكەن كە شتومەك دێننە شاری سلێمانی.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەریەك لە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سۆران عبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و دكتۆر ئاری سەڵاحەدین ڕزگار حەمەخدر ڕایانگەیاند كە بە هەموو شێوەیەك كاردەكەن بۆ چاودێریكردنی نرخی شتومەك لە شاری سلێمانیدا تا هاووڵاتیان بتوانن بەشێوەیەكی گونجاو نرخەكانیان بەلاوە پەسەندبێت.