ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، عێراق هاتوچۆى له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵات ڕاگرت به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێكى نوێوه، ده‌شڵێت:”هه‌ر عێراقیه‌كیش دانیشتوى ئه‌و وڵاتانه بێت‌و بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت”.
د. فارس بریفکانی جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌میدیاكانى پارتى ڕاگه‌یاندوه، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێکی نوێ، عێراق بڕیاریداوە گەشتکردن لەگەڵ شەش وڵات ڕابگرێت كه ئه‌وانیش وڵاتانى (بەریتانیا، هۆڵەندا، ئێران، بەلجیکاو ئەفریقای باشور)، به‌ڵام ناوى وڵاتى شه‌شه‌مى ئاشكرانه‌كردوه.
لێدوانه‌كه‌ى بریفكانى له‌كاتێكدایه، لیژنەی باڵای تەندروستیی نیشتمانیی عێراقیش بەئامادەبونی نوێنەری لیژنەی تەندروستیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کۆبۆته‌وه‌و ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، ئه‌وه‌شى وت:”هه‌ر عێراقیه‌كیش لەو وڵاتانەوە بیه‌وێت بگەڕێنەوە عێراق، 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت”.