ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینەدا دەستی کرد بە کۆ کردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، بە ھاوکاری چەند ڕێکخراوێکی خێرخوازی بە ھەزاران سەبەتەی خۆراکی دابەشکرا.
ڕێکخراوی CDO یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانە کە کۆمەک و ھاوکارییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەر ھاوڵاتی کەم دەرامەت دابەشکرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠⁄١٢⁄٢٢ شاندێکی ڕێکخراوێ CDO سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لە لایەن سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆک پێشوازیان لێ کرا.
شاندی ڕێکخراوی CDO ڕایانگەیاند زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان و خاوەنکاران دەکەین، کە لە ماوەی ڕابردودا بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ھاوکاری ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتیان کرد بە دەبین کردنی ھەزاران سەبەتەی خۆراکی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و شارەکانی تر.
ڕێکخراوی CDO ڕاپۆرتێکی لەبارەی دابەشکردنی ھاوکارییەکان پێشکەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی و بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی ھەمیشە، لە سەرجەم قەیران و ناخۆشیەکاندا لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان، توانیویانە ھاوکارییەکان لە ڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بگەیەنە لێقەوماوان، بازرگانان ھەرگیز درێخیان نەکردوە ژووری بازرگانی ھەنیشە پێشەنگ بووە.
سەرۆکی ژوور سپاسی ڕێکخراوی CDO و ڕێکخراوی مام دەکات بۆ دابەشکردنی سەبەتە خۆرەکییەکان بەسەر ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتدا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ماوەی داخستنی بازاڕ و کەرەنتینەدا توانی ٢٥ ھەزار سەبەتەی خۆراکی کۆبکاتەوە لە ڕێگەی ڕێکخراوی مام و ڕێکخراوی CDO دابەشکران.