حه‌یده‌ر عه‌ساد، سه‌رۆكی یه‌كێتی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاری جوتیارانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، داكه‌وتنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار، ده‌بێته هۆی زیانێكی گه‌وره له كه‌رتی كشتوكاڵیدا.
حه‌یده‌ر عه‌ساد وتی: “جوتیارانی عێراق، له داكه‌وتنی به‌های دینار، زه‌ره‌رمه‌ندترین توێژن، كه وه‌زاره‌تی دارایی به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوه‌خته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ت تا ئێستا قه‌رزاری جوتیارانه له به‌روبوومی ساڵی رابردوودا”.
حه‌یده‌ر عه‌ساد وتیشی: “جوتیارانی عێراق، كه‌لوپه‌له‌كانی به‌كارهێنانی وه‌ك (تۆ‌و و په‌ینی كیمیایی و داپۆشه‌ری پلاستیكی) به دۆلار ده‌كڕن، كه‌چی به‌روبوومه‌كانی خۆیان به دینار ده‌فرۆشنه‌وه، بۆیه ئه‌مه بۆشاییه‌ك له نێوان تێچوونی كشتوكاڵی و نرخی به‌روبوومه‌كانیان له بازاڕی ناوخۆدا درووست ده‌كات”.
حه‌یده‌ر عه‌ساد روونیشیكرده‌وه، “پێویستبوو وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و قه‌رزه‌ی جوتیارانی بدابووایه‌وه، كه له به‌رووبوومی ساڵی رابردووه‌وه لێیانی وه‌رگرتبوو، بڕه‌كه‌ی (2) ترلیۆن دیناره، به‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، ئه‌مه زیانێكی زۆر گه‌وره به جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت”.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، دوێنێ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به هه‌زار و (450) دیناری عێراقییه.