خاوەنی کێڵگەی پەلەوەرییەکان ئاماژە بەوەدەکەن بەرزبونەوەی دۆلار‌و داڕوخانی دراوی عێراقی کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی مریشک دەبێت.
نازم عەبدوڵا جاف، خاوەنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک راگەیاند”ماوەیەکە نرخی دۆلار بەردەوام بەرەو بەرزبونەوە دەڕوات ئێمە عەلەف و جوچک بە دۆلار دەكڕین ئەمەش وادەکات نرخی مریشك لەکاتی بەرهەمهێناندا بەهۆی تێچونییەوە گران ببێت.”
راشیگەیاند”بۆ هەر تەنێک عەلەف 50 بۆ 60 دۆلار گران بوە، هه‌روه‌ها نرخی پرۆتینیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، هەر جوچکێک ١٠ سەنت گران بوە، کارەباو گاز‌و غاز بۆ گەرمکردنی هۆڵەکانی مریشک گرانبون، ئەمانە هەمویان کاریگەریان دەبێت لەسەر نرخی مریشک و بازاڕ، هیوادارم حکومەت بەجدی ئاوڕ لەکەرتی ناوخۆی بداتەوە تا چیتر نەکەوینە زەرەر.”
ئاماژەی بەوەشدا بۆ هەر کیلۆیەک مریشک لەئێستادا ٣٠٠ دینار بەرزبۆتەوە کە ئەمەش وادەکات ئەو نرخە لەبازاڕیشدا گران بێت و هاوڵاتیان مریشکی زندو بەگران بکڕن، هه‌روه‌ها خاوه‌ن كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش رووبه‌ڕوی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كێڵگه‌كان به دۆلار عه‌له‌ف و پرۆتین و پێداویستییه‌كانیان كڕیه‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ناكاوی نرخی دۆلاریش زیان گه‌وره له كه‌رتی په‌له‌وه‌ر ده‌دات”.