پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، موسته‌فا مخیف، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دراو.
وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی به نووسراوی ره‌سمی داوایكردووه، هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكایی به (1450) دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، عێراق له رووی یه‌ده‌گی دراو هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و بڕی پێویست یه‌ده‌گی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به زیان بۆ هاووڵاتیانی عێراق و توێژی هه‌ژاران ده‌شكێته‌وه.
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و هه‌ڵكشانی نرخی كاڵاكان ناسه‌قامگیری له بازاڕی ناوخۆیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان درووست بووه.