نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهان لەبەرزترین ئاستدا جێگیربوو

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 52 دۆلار و 26 سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 49 دۆلار و 10 سه‌نته‌، به‌مه‌ش دوای نۆ مانگ له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یه‌كه‌مجار به‌هاكه‌ی بگاته‌وه‌ سه‌رو 50 دۆلار.

هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی 500 هه‌زار له‌ رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پشكی عیراقیش زیاد بكات.