بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەگوێرەی ئەو خشتانەی كە دانراون بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عێراق لەگەڵ ئەوروپا تائێستا فرۆكەخانەی سلێمانی لە خشتەكەدا نییە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ دەوڵەتانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە كە پێشتر بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتە ئاسمانیەكان ڕاگیرابوون.
تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند گوێرەی ئەو خشتانەی كە دانراون بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی عێراق لەگەڵ ئەوروپا تا ئێستا فرۆكەخانەی سلێمانی لە خشتەكەدا نییە.
راشیگەیاند هێڵی ئاسمانی عێراق بڕیاردەدەن و دانانی سیاسەتەكانیش لەدەسەڵاتی ئەواندایە و خاوەن بڕِیارن ووتیشی ئێمە وەكو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لایەنی جێبەجێكارین.
ڕونیشیكردەوە لە ئێستادا تەنها گەشتەكان بۆ دەوڵەتانی ئەوروپا لە فرۆكەخانەی سلێمانیەوە نییە بۆ ناوچەكانی دیكە گەشتەكان بەردەوامن .