عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه، به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی نزیك ببێته‌وه له 150 هه‌زار دینار.
عه‌لی عه‌لاوی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ه‌ی به‌های هه‌ر دۆلارێك بۆ هه‌زار و 450 دینار ده‌رده‌كات، چونكه ئه‌و نرخه ده‌بێت له ڕێگه‌ی فرۆشتنه‌وه له داراییه‌وه بۆ بانكی بێت، ئه‌و په‌راوێزه‌شی بۆ بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی زیاد ده‌كرێت، زۆر نابێت، ره‌نگه دۆلارێك بگاته هه‌زار و 490 دینار، كه ئه‌مه‌ش نزیكترین نرخه له نرخی بازاڕه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان ئاگاداری ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه حكومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌مو دامه‌زراندنێك كه ساڵی رابردو تا كۆتایی ئه‌مساڵ بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه راده‌گیرێن، بودجه‌ی 2021 چاكسازیخوازه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات.
پێشتر عه‌بدولهادی سه‌عداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگكه‌یاندبو، كه عێراقییه‌كان تووشی شۆكێكی نزیك ده‌بن، كاتێك به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ و به‌رچاو له‌به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دروست ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رزده‌كاته‌وه.