عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە بودجەی 2021 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتونەتە رێککەوتن.
بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە بودجەی 2021 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتونەتە رێککەوتن.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاندوە، لەگەڵ ئەو شاندەی هەرێم کە ئێستا لەعێراقە تاوتوێی بەرکەوتەکانی هەرێم دەکەن بۆ ساڵی 2020.
لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاندوە، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا راگەیەنراوێک لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش، وەزارەتی دارایی نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر هەزار و 450 دیناری عێراقی جێگیردەکات.