ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فۆرمێكی بەسەر وەزارەتەكانیدا دابەشكرد بۆ دەستنیشان كردنی دارایی بەرپرسانی وەزارەتەكانو ئەو سەروەتو سامانانەی بەناویانەوەیە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردۆتەوە، فۆرمی زانیاریی دارایی وەزارەتەكان لەلایەن دەستەی ئەستۆپاكی ئامادەكراوەو بۆ سەرجەم وەزارەتو پارێزگاكانو دەزگاكانی نەبەستراو بەوەزارەت نێردراوە هەر بەگوێرەی ئەو هەواڵە، فۆرمەكە چەندین زانیاریی كەسێتی تێدایەو پێویستە وەزارەتو لایەنە بەرپرسەكان بەرەسمی لەسەر سایتی خۆیان بڵاویی بكەنەوە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، فۆڕمەكە زانیاریی وردی تێدایە سەبارەت بەموڵكو ماڵی بەرپرسانی وەزارەتەكانو خێزانەكانیان، كە پێویستە هەموو ئەو موڵكو ماڵو ئۆتۆمبێلو پشكو پارانە بنوسن كە بەناوی خۆیانو خێزانەكانیانەوەیە هەروەك ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەئكیدی كردۆتەوە كە ئەو هەنگاوەی دەستەی ئەستۆ پاكی گرتویەتیەبەر ئامانج لێی رێگرتنە لە دیاردەی گەندەڵیو هەبوونی داتای ورد لەسەر دۆسیەی وەزارەت و بەرپرسانی حكومەت.