لەژێر چاودێری وەزیری کشتوکاڵی عێراق چواردەھەمین فیستیڤاڵی کۆمەڵەی ھەنگەوانانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ڤیستیڤاڵەکە لەبەرواری ١٨ و ٢٠٢٠⁄١٢⁄١٩ بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دامەزاندنی کۆمەڵەکە لە یانەی عەلویە لە بەغداد ئەنجام دەدرێت، شاندی ھەرێمی کوردستانیش بە نوێنەرایەتی شارەکانی سڵێمانی و دھۆک بەشدارن تیایدا”.
ئاماژەی بەوەشدا، شاندی شاری سلێمانی لە فیستیڤاڵەکەدا بەشداری فراوانی کردو بوە جێگەی سەرنجی سەرجەم پارێزگانی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە تایبەتی ستایشی ھەنگەوانی سلێمانی کرد کە بونەتەھۆی زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی و ڕۆڵی بەرچاویان لە گەشەکردنی کەردتی ھەنگەوانیدا ھەیە”.
جەختی لەوەش کردوە وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە تایبەتی دەستخۆشی و ستایشی لە جوتیارانی شاری سلێمانی کرد بۆ ناردنە دەرەوەی ھەنار، ھیواشی خواست ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام بێت لە ھاوکاری کردنی جوتیاران لە سەرجەم کەرتەکاندا.