شاندێکی ڕێکخراوی کیدۆ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد

شاندێکی ڕێکخراوی کیدۆ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێریەوە پێشوازیان لێ کرا.

لەیلان عەتار،  لە سەنتەری زانیاری کار “BIC” ڕایگەیاند “ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠⁄١٢⁄١٦ کۆمەڵێک گەنجی زانکۆکانی سلێمانی  کە لەنێوان  پڕۆژەی ١٥٠ گەنجدا پرۆژەکانیان ھەڵبژێرابوو سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد بە مەبەستی ھاوکار کردنیان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا”. 

ڕاشیگەیاند، ئەو گەنجانەی ڕێکخراوی کیدۆ ماوەی ساڵێکە ڕاھێنان دەکەن لە بواری تیۆری و پراکتیکی، داواکار بوون ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھاوکاریان بکات له‌ پێشخستنی پرۆژه‌كانیان، رێكخراوی كیدۆ ساڵانه‌ چه‌ندین خولی ڕاهێنان و پرۆژه‌ی گرنگ بۆ خزمه‌تی گه‌نجان ئه‌نجام ده‌دات”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکەیان دەربڕی و ڕایانگەیاند ژووری بازرگانی و پشەسازی سلێمانی ھەمیشە پاڵپشتی پڕۆژەی گەنجان بوە لەسەرجەم سێکتەرەکاندا و بەوپەڕی تواناشەوە ھەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ھاوکاری کردنتان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکاندا”.