هێزه‌كانی پۆلیسی رزگاری گه‌نجێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه ده‌نگی خۆی له مۆبایلدا ده‌كات به ده‌نگی كچ و له‌و رێگه‌یه‌وه داوای پاره له پیاوان ده‌كات.
نه‌قیب شۆڕش عه‌لی، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری رایگه‌یاند:”دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له سه‌ری، توانیمان گه‌نجێك ده‌ستگیر بكه‌ین كه به مۆبایل ده‌نگی خۆی ده‌كرد به كچ و داوای یه‌كه‌ی باڵانسی مۆبایلی له پیاوان ده‌كرد”.
گه‌نجه‌كه ناوی (خ. م. ك)و ته‌مه‌نی (25) ساڵه و هاوسه‌ری هه‌یه‌و خاوه‌ن یه‌ك منداڵه، نه‌قیب شۆڕش وتیشی:”دوای ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، گه‌نجه تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵكه‌وه كردووه‌و تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌و شێوه‌یه رایبواردووه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌نجه له ئێستادا بێكاره، به‌ڵام دوو مۆبایلی هه‌یه‌و له مۆبایلێكیاندا نزیكه‌ی (125) هه‌زار دینار یه‌كه‌ی باڵانسی پێبووه‌و له مۆبایلی دووه‌میشدا زیاتر له په‌نجا هه‌زار دیناری تێدابووه.
سەرچاوە : خەندان