سفرەی سەفەری بۆ جاری سێیەم ھەناردەی بەریتانیا دەکرێت

سەرجەم ڕاگەیاندنەکان
ئاگادارتان دەکەینەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٢/١٦ کاژێر ١٠:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ کارگەی ئاسمان بۆ بەرهەم هێنانی سفرەی سەفەری لەشاری سلێمانی بۆجاری سێیەم بەرهەمی حازرکراوی ڕەوانەی ووڵاتی بەریتانیا دەکات وەک یەکێک لەکارگە گەورەکانی سفرەی سەفەری لەشاری سلێمانی.

شێخ سەباح، خاوەنی کارگەی ئاسمان ڕایگەیاند: بە پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆجاری سێهەم کارگەکەمان سفرەی سەفەری هەناردەی ووڵاتی بەریتانیا دەکات.

راشیگەیاند: لەئێستادا هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە کەسفرە رەوانەی ووڵاتانی ئەوروپا دەکەین بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا و سوید.