لەمەودوا لە 50%ی تەماتە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كارگەكانی دۆشاوی تەماتەی شارەزور و هەریر واژۆ كرد و بڕیارە ساڵانە لە 50%ی تەماتەی جوتیاران بۆ دروستكردنی دۆشاو وەربگرن.

لەو بارەیەوە، ئەحمەد تاهیر شارەزای كشتوكاڵی لە نوسینگەی وەزیری كشتوكاڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەپێی گرێبەستێك بە ئامانجی ساغكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی بڕیاردرا ساڵانە لە 50%ی تەماتەی جوتیارانی ناوخۆ بۆ دروستكردنی دۆشاو وەربگیرێت.

وتیشی: ئەو گرێبەستە پاڵپشتییەكی گرنگە لە بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران بەوپێیەی لە ساڵانی رابردودا كێشەی ساخكردنەوە و بە بازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران روبەڕوی وەزارەتی كشتوكاڵ دەبوەوە.