سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ئهمڕۆ سێشەممە 2020/12/15 کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە 11 ساڵی ٢٠٢٠یان ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا سهرۆک و ئهندامانی ئهنجومهنی کارگێری ژووری بازرگانیو پیشهسازی سلێمانی باسیان لە ڕەوشی ئابوری ھەرێمی کوردستان کرد ھیوایان خواست بە زووترین کات ھەرێم بەغدا بگەنە ڕێکەوتن، تاکو جوڵەی بازرگانی لە بازاڕەکاندان زیاتر بێت.
حەسەن ڕەحیم، بەرێوبەری کۆمپانیایی ئەتڵەس ئەسیل بۆ ڕێخکستنی پێشانگای نێودەوڵەتی ئامادەی کۆبونەوەکە بوو، لەبارەی کارو چالاکییەکانی پێشەگای نێودەوڵەتی ڕونکردنەوەی دایە ئەندامانی ئەنچومەنی کارگێری.
ههر له کۆبونهوهکهدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ باشکردنی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو بازرگانیانەی هەیە، تەواوی ئەوکێشەو گرفتانە باسکرا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆتە ڕێگر لەبەردەم کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.