بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان كۆتایی بەقەیرانی ئابووری و دارایی عیراق دەهێنێت و پسپۆڕێكی ئابووریش دەڵێت: دەبێت حكومەتی عیراق تەنها چاوی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبێت.
باسم ئەنتوان پسپۆڕی ئابووریی عیراق لەو باوەڕەدایە كە ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان یەك دۆلار بەرز ببێتەوەو بگاتە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كورتهێنان لە بودجەی 2021 كۆتایی دێت.
ئەو پسپۆڕەی بواری ئابوری دەشڵێت: ئەگەر لە بودجەی 2021دا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار بخەمڵێنرێت، ئەوەش هەر باشەو وردە وردە كورتهێنانەكە كەم دەكاتەوە.
باسم ئەنتوان، بەبیر حكومەتی عیراق دەهێنێتەوە كە تەنها پشت بەداهاتی نەوت نەبەستێت و بەدوای سەرچاوەی تری داهاتدا بگەڕێت، ئەگەر نا ئەوا قەیرانێكی تر بەرۆكی عیراق دەگرێت.