لە میانی سەردانێكیاندا بۆ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،هەریەكە لە خاوەن و بەڕێوەبەری كۆمپانیای (ciec) چینی،لەگەڵ یاسین رەحیم جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا كۆبونەوە
لە كۆبونەوەكەدا داوایان لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد،كارئاسانی بۆ كارەكانیان بكرێت و شاندێك لەلایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە رێكبخرێت بۆ بەشداری كردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەرێمی چۆنگ چینگ،كە مانگی 10 ی ئەمساڵ و مانگی 4 ی ساڵی داهاتو، لە هەرێمی ناوبراو بەڕێوەدەچێت
لای خۆشیەوە یاسین رەحیم پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ هەر هەنگاوێك خستەرو كە ببێتە هۆی پێشخستنی بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی
جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنیشی پێدان كە هاوكاریان بكەن بۆ كاری هاوبەش و كارئاسانی بۆ ناردنی شاند و دروستكردنی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەكان لەنێوان بازرگانانی سلێمانی و هەرێمی چۆنگ چینگدا
كۆمپانیای ciecچینی، لەمانگی 6ی ئەمساڵەوە نوسینگەیان لە شاری سلێمانیدا كردۆتەوە و لەبوارەكانی بازرگانی گشتی-پێشانگا-نەوت-كارەبا-بیناسازی و وەبەرهێناندا كاردەكەن



