شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ كۆده‌بێته‌وه.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی فه‌رمی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به دیاریكردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و داهاته نانه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای قه‌رز.
ئه‌گه‌رچی یاسای قه‌زر له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو به‌بێ كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێپه‌ڕێندرا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی و نه‌هێشتنی بیانوو، پابه‌ندبوونی خۆی به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی راگه‌یاند.
سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: “ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی هاوبه‌شی چاره‌سه‌ره له‌نێوان هه‌ردوولا”.
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، ماوه‌ی 4 رۆژه له به‌غدایه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تیش پرسی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ كردووه.