کۆبونەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لەھەولێر ئەنجامدرا

کۆبونەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەئامادەبوونی سەرجەم ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەھەولێر ئەنجامدرا و تیادا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کرا.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەو بابەتانەی لە کۆنگرەکە تاوتوێ کران ڕایگەیاند “یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کۆنگرەکە ئەوە بوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کرا بە ئەندامی ھەمیشە لە یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق، لەکۆنگرەکەدا جەخت لەوەش کرایەوە پێوستە گرنگی بە پرۆژەی بچوک بدرێت و ھەوڵەکان چربکرێتەوە بۆنئەوەی لە کاتی دامەزراندنی پرۆژەی بچوکدا زەریبە و ڕسوماتەکان وەرنەگیرێت و ئاسان کاری زیاتر بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە پرۆژەی بچوک دادەمەزرێنن”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆنگرەکەدا جەخت لە گرنگیدان بە بەرھەمی ناوخۆی کرایەوە، چەندین لیژنە دروستکرا بۆ بەداواداچونکردن بۆ کێشە و گرفتە بازرگانییەکان و چارەسەر کردنیان.