نرخی نەوت دابەزی


ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بە بەروارد بە دوێنێ، 18 سەنت دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 50 دۆلار و حەوت سەنت دابەزی، هەرەوها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 46 دۆلار و 66 سەنت دابەزی.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، بەهۆی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی هەندێک وڵاتی ئەوروپی رێگای لەو بەرزبوونەوەیە لە ئێستادا گرتووە.

ئەمەریکا و کەندا ڤاکسینی کۆرۆنایان پەسەندکردووە و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ هاووڵاتیانیان بەکاریبهێنن.