ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە عێراق ئامانجییەتی گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بکات و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە حەوت ملێۆن بەرمیل نەوت تاوەکو ساڵی 2025 یان هەشت ملێۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تاوەکو ساڵی 2027.
وەزیری نەوت لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و دۆخی بازاڕی نەوت لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، کۆرۆنا ئامانج و ستراتیجییەتی نەوت و گازی لە جیهاندا گۆڕی.
وەزیر پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2023دا توانای هەناردەکردنی بەنزین بەرزبکەنەوە و پشتببەستن بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا عێراق ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، ئامانجمانە بگەینە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تاوەکو ساڵی 2025.