ئەمەریكا هاوشێوەی نەوت و زێڕ مامەڵە بە ئاو دەکات

 
ئاژانسی بلوومبێرگ بڵاویکردەوە، بۆرسەی وۆڵ ستریتی ئەمەریکی بۆ یەکەمجاره‌ هاوشێوەی نەوت و زێڕ و کاڵای دیکە، دەست بە مامەڵکردن بە ئاو دەکات.

ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە رایگەیاند، پلانی مامەڵەکردن بە گرێبەستە داهاتووەکانی ئاو لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە ئاشکرایە، لەو کاتەی کە دارستانەکان سووتان و زیانی گەورە بە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئەمەریکا کەوت.

ئاماژەی بەوەدواوە، ئەو گرێبەستانە دەرفەتی پاراستن لە بەکاربەرە گەورەکانی ئاو دەدات، وەک جوتیاران و پیشەسازی وزەی کارەبا، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە گرانبوونی نرخی ئاو، ئەوەش بەو واتایە دێت دەتوانن بەر لە گرانبوونی نرخی ئاو مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن.

ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە راشیگەیاندووە، گرێبەستەکانی داهاتووی ئاو پەیوەست دەکرێت بە پێنوێنی ناسداک ڤێلسی کالیفۆرنیا بۆ ئاو، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018 دەرچوو، ناوەندی نرخی ئاو پێوانە دەکات.

بەوەش گرێبەستەکانی داهاتوو بە شێوەی نەختینەیی ئەنجامدەدرێت، لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ پارەکە بدرێت، هەروەها ئەو گرێبەستانە وەرزی دەبن تاوەکو ساڵی 2022، هەر گرێبەستێکیش گوزارشت لە 42 هەزار مەتر دووجا دەکات.