کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و ئەنجومەنی سعودی و عێراقی ئەنجامدرا و سعودیە چەند پرۆژەیەک لە عێراق جێ بەجێدەکات.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، بەشداریکرد لە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و ئەنجومەنی سعودی عێراقی کە بەئامادەبونی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی عێرق و ڕاوێژکارەکان و سەرۆکی ژوورەبازرگانیەکانی عێراق و یەکێتی پیاوانی خاوەنکاری عێراقی.
سیروان محەمەد، ڕایگەیاند: کۆبونەوەکە بۆ بۆبەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان سعودیە و عێراق بوو لەسەر ئاستی پرۆژەی ستراتیژی بۆکردنەوەی پەیوەندی و کار ئاسانیکردن لە هەموو بوارەکاندا، بڕیاردرا بەواژۆکردنی لێکتێگەشتن بۆدروستکردنی کۆگای هەڵگرتنی دانەوێڵە لەدیوانیە بە بڕی تێچونی ٢٥ ملێۆن دۆلار.
راشیگەیاند: لێکتێگەشتنێکی دیکە واژۆکرا بۆکردنەوەی نەخۆشخانەی سقڵاوە بە بڕی ١٥ ملێۆن دۆلار لەسەر سندوقی گەشەپێدانی سعودی کە پێشتر بڕیاریدابو یەک ملیارو ٥٠٠ ملێۆن دۆلار بۆپاڵپشتی بنیاتنانی پیشەسازی و پرۆژەی وەبەرهێنانی عێراقی سعودی تەرخان بکات.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەنجومەنی سعودی لەعێراق بڕیاریداوە ١٠٠ کۆمپانیا لەبوارەکانی وزەو کشتوکاڵ و پیشەسازی بەکارهێنانەوە و تەندروستی بهێنێتە عێراق بەسەرپەرشتی کەسانی شارەزا و تایبەت.
شاندەکەی سعودیە پێکهاتبوون لە وەزیری ژینگەی و کشتوکاڵ و ئاودێریو پیشەسازی و سامانی نیشتمانی و کانزای و گواستنەوە.
کۆبونەوەکە ڕۆژی دووشەممە١٢/٧ لەشاری بەغداد ئەنجامدرا.