خاوەنکارانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن لە کۆڕبەندی ھاوبەشی پیشەسازی ھندی

کۆڕبەندی ھاوبەشی پیشەسازی  لەلایەن کونفیدراسێۆنی ھندی لەسەر ئاستی جیھان ڕێکدەخرێت، بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانیش دەتوانن بەشداربن.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “کۆڕبەندەکە بەمەبەستی کارکردنی ھاوبەش، زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتانی جیھان ساز دەکرێت و پیشەسازان و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیش دەتوانن بەشدار بن”.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆڕبەندەکە لە بەرواری ١٥ی مانگی ١٢ تاکو ٢٠٢٠⁄١٢⁄١٨ بەڕێوەدەچێت ھەر بازرگان و خاوەنکارێک خوازیارە بەشدار بیت، دەتوانێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلێمانی بکات تاکو ناوی تۆمار بکەین لە پلاتفۆڕمی کۆبونەکەدا کە بە شێوەییەکی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.