كه‌مێك پێش ئێسته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، سبه‌ی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، به‌پێی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا هاتووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه نۆی كانوونی یه‌كه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه كراوه، ڕۆژی پێنجشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كات به لێبڕینی 21%، له‌باره‌ی پلهتایبهتهكانیش به هه‌مان ڕێژه و میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت به سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێ، به‌ڵام به‌غدا دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز ئه‌و 320 ملیاره‌ی بڕی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌كرا، ئه‌ویش هۆكار بوو كه چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی مووچه دوا بكه‌وێ و هێشتایش به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌ناردووه.