كۆڕبەندى ئابوورى جيهانیى (WEF)، كه به لووتكەى داڤۆس ناسراوه و هەموو ساڵێك لە مانگى كانوونى دووەم لە سويسرا بەڕێوەدەچوو، بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێوە لە نێوان ١٣-١٦ى ئادارى ساڵى ٢٠٢١ لە سينگاپوره بەڕێوەدەچێت.
كۆڕبەندى ئابوورى جيهانى، لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرايكرد “كۆبوونەوەى ساڵى ٢٠٢١ى كۆڕبەندى ئابوورى جيهانیى” لەنێوان ١٣-١٦ى ئايار لە سينگاپوره بەڕێوەدەچێت.
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوە كردووه، كۆبوونەوەى ساڵانەى ٢٠٢١ لە شارى داڤۆسى سويسرا بەڕێوەدەچێت و كۆبوونەوەكەى سينگاپوورا “يەكەم چالاكى سەركردە جيهانييەكان” دەبێت دەربارەى تێپەڕاندنى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
تیشكی خستووهته سهر ئهوهش، دواتر وردەكارى دەربارەى لووتكەكەى سینگاپوره بڵاودەكەنەوە و تێيدا هاتووە “لەم كۆبوونەوهیهدا رووبەروو سەركردەكان پێكەوە دادەنيشن و كار بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى بەپەلەى كێشەكانى جيهان دەكەن”.
دامەزرێنەرى كۆڕبەندى ئابوورى جيهانیى و سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن، كلاوس شواب، لە بارەى لووتكەكەى سينگاپوره، رایگهیاند: “لووتكەى سەركردەكانى جيهان، گرنگييەكى چارهنووسسازی هەيە لە بارەى چۆنێتى خۆكۆكردنەوە (لە دواى پەتاى كۆرۆنا)”.
كلاوس شواب ئاشكراشیكرد، كۆڕبەندى ئابوورى جيهانى لە سينگاپوره ، لەسەرەتاى دەستپێكردنى پەتا جيهانييەكەوە تا ئێستا دەرفەتێكە بۆ يەكەم جار كۆبوونەوەى رووبەرووى نێوان جيهانى كار، حكوومەت و سەركردەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى.
لووتكەى داڤۆس، ساڵانە سێ هەزار پياوى كار، سياسەتمەدار، ئەكاديمى و نوێنەرانى رێكخراوانى كۆمەڵگەى مەدەنى لە نزيكەى ١٢٠ وڵاتەوە بەشدارى تێدا دەكەن.