نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق به‌ 42 دۆلار دیاری كرا


وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ 42 دۆلار دیاریده‌كات.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ زیاتر له‌ 49 دۆلار، عێراق نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بودجه‌ی 2021 به‌ 42 دۆلار دیاریده‌كات.

به‌وته‌ی وه‌زیری نه‌وت، عێراق ده‌یه‌وێت به‌ده‌ر له‌ كه‌رتی نه‌وت په‌ره‌ به‌ كه‌رتی غاز بدات و وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات.

بڕیاربوو ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت له‌پڕۆژه‌یاساكه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دواخرا.