کورتهێنان لە بودجەی 2020ـی عێراق دەگاتە 29 ترلیۆن دینار


كورتھێنان لە بودجەی عێراق تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بە 29 ترلیۆن دینار دەخەملێندرێت.

بەگوێرەی دامەزراوەی عێراقی داھاتوو بۆ توێژینەوە و راوێژكاری ئابووری، مانگی تشرینی یەكەم، خەرجییەكانی مانگانەی حكومەتی عێراق، سنووری 6 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، بەو جۆرەش تێكڕای ساڵانە تێدەپەڕێنێت، كە 5 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری عێراقییە.

لە راگەیەندراوێكی دامەزراوەكەدا ھاتووە، خەرجییەكانی تایبەت بە مووچە بەرێژەی 3.45% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 3 ترلیۆن و 450 ملیار دینار بەرزبووەتەوە، ھاوكات خەرجییەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەرێژەی 19% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ترلیۆنێك و 500 ملیار دنیار، ھەرچی خەرجییەكانی تایبەت بە حكومەتە بەرێژەی 5.85% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 6 ترلیۆن و 120 ملیار دینار.