وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، ئاماده‌كاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ بودجه‌ی ساڵی (2014) ی عێراق كراوه و پێشبینیش ده‌كرێت، بودجه‌ی ساڵی داهاتو، به رێژه‌ی(7-10%) زیاد بكات و نزیكه‌ی (130) ملیار دۆلار بێت.
فازڵ نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ بودجه‌ی ساڵی (2014) كردوه‌و له هه‌فته‌ی داهاتودا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به بودجە ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی نه‌وت و ده‌رچونی عێراق، له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ده‌كرێت، بودجه‌ی ساڵی داهاتو، به رێژه‌ی (7-10%) زیاد بكات و نزیكه‌ی (130) ملیار دۆلار بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مساڵ له كاتێكی زوتردا بودجه‌ی عێراق ئاماده‌كاری بۆ كرا، فازڵ نه‌بی ئاماژه‌ی بهوهكردوه؛ لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێیان راگه‌یاندین كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌مانگی ئابدا.