بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی باشتر بەرێوەچوونی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا و تیمی پرۆژەی تۆڕی زیرەك کۆبونەتەوە و باس لە رێكخستنی كاروبارەکان کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمرۆ بەئامادەبونی ئەندازیار سالار حسام الدین، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار هوشیار ئیبراهیم بەرێوەبەری پرۆژەی تۆڕی زیرەك لەسلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا، سەبارەت بە رێكخستنی كارو چالاكی ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆری زیرەك، ئەوەش بەئامانجی باشتر بەرێوەچوونی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا.
بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی زیرەکی کارەباوە تائێستا 137 هەزار پێوەر دانراون لە 50 گەڕەکی ناو شاری سلێمانی.
پێشوتریش کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندبوو، پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی ڕەوشی كارەبایە و بە بەستنی فشار لەسەر کەرتەکە کەمدەکاتەوە بۆیە تاوەکو ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك لە هەرێمی کوردستان بەستراوە”.